AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ١٣:٥٦

شەمخانی لە دیدار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی:

کەڵک وەرگرتنی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە خاکی هەرێم قبووڵ ناکەین

کەڵک وەرگرتنی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە خاکی هەرێم قبووڵ ناکەین

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: هەندێ گرووپی دژە شۆڕش لە ڕێگای ئەو ناوچە کوردیانەی لە ژێر دەستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە سەربازان و هاووڵاتیانی ئێمە تیرۆر دەکەن و دەگەڕێنەوە خاکی هەرێم، ئەمە بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکرێت.

 بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ بە سەرۆکایەتی وەفدێک گەیشتە تاران و ئەمڕۆ نیوەڕۆ لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

 شەمخانی لەم دیدارەدا سەرکەوتن بەسەر داعش و ئازادکردنی بە تەواوەتی عێراق و نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستی لە ناوچەکەی بە مزگێنی دەری داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراقی یەکپارچە و زاڵ بوون بەسەر پیلانە دەرەکییەکان بۆ قڵیشاندنی ئەم وڵاتە زنی.

شەمخانی بە ئاماژە بە پەیوەندی و هاوکاری مێژوویی خەڵکی ئێران و عێراق بە تایبەت لە پارێزگا کوردنشینەکان، ڕایگەیاند: سەرەڕای پیلانگێڕی دوژمنانی دوو گەل، بوارەکانی هاوکاری هەمە لایەنە و پەیوەندی ستراتێژیکی نێوان ئێران و عێراق روو لە گەشەیە.

وتیشی: هاوکاری نزیکی ئێران لەگەڵ دەوڵەتی عێراق و قبووڵ کردنی تێچووی مادی و مرۆڤی زۆر بە مەبەستی گەڕانەوەی پاوەجێی، ئاسایش و ئەمنیەت لەم وڵاتە تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی و لەبیر نەکراوە بۆ سەلماندنی ڕاستی، برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ عێراق. 

دەریادار شەمخانی  ئەمنیەت و ئاسایشی بە هێڵی سووری ئێران زانی و وتی:  ئەوەی کە هەندێ گرووپی دژە شۆڕش لە ڕێگای ئەو ناوچە کوردییانەی لە ژێر دەستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە سەربازان و هاووڵاتیانی ئێمە تیرۆر دەکەن و دەگەڕێنەوە خاکی هەرێم و لەگەڵ میدیا فەرمییە کوردییەکان دیمانە دەکەن و بەو پەڕی بێ شەرمەوە بەرپرسیارێتیەکەی لە ئەستۆ دەگرن، ئەمە بە هیچ لەونێک قبووڵ ناکرێت.

 ئەو بە ئاماژە بە ستراتێژی هەڵەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان کە بووەتە هۆی دروست کردنی تێچووی زۆری ئابووری، سیاسی و ئەمنیەتی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ، وتی: هەندێ کەس پێیان وایە کە ئاسایشی خەڵکی کورد لە دیکەی هاووڵاتیانی عێراق و ناوچەکە جیایە و دەکرێت بە دانوستان و تەعامول هەرەشەی داعش و تیرۆریزم  کۆنتڕۆڵ بکرێت.

 هەروەها جەختی کرد کە هەندێ وڵاتی ناوچەیی و دەرەکی ، لە هەوڵی ئەوەدان کە عێراق و وڵاتانی گەورە لە ڕۆژاوای ئاسیا لاواز بکەن و هەر بۆیە بە هۆشیاری و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی و بەرژەوەندی جیهانی ئیسلام نابێت ڕێگە بدەین کە ئەم پیلانە ئیستعماریانە وەک پیلانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بێتە دی.

ئەوەشی راگەیاند کە ئێران ئامادەیە هەموو دەفرایەتییەکانی بۆ پشتیوانی لە گفتوگۆ و دانوستانی هەولێر و بەغدا و ڕێگاچارەی کێشەکانی بەردەمیان بەکاربێنێت و یارمەتی سەرکەوتنیان لەم ڕێگایە دەدات.

 لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی جەختی کرد کە پەرەسەندنی هاوکاری و پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ناچێتە ژێر کاریگەریی دژبەران و هەموو توانی خۆمان بەکار دێنین کە ڕێگری بکەین لە هەڕەشەی ئەمنی دژی ئێران.

News ID 16248

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha